سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:7
إِنَّ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا وَرَضُوا بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاطْمَأَنُّوا بِهَا وَالَّذِينَ هُمْ عَنْ آيَاتِنَا غَافِلُونَ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌به‌ته‌مای ئاماده‌بوونی به‌ر باره‌گای ئێمه‌نین و (باوه‌ڕیان پێی نیه) و ڕازی بوون به‌ژیانی ئه‌م دنیایه‌و دڵنیا بوون پێی و دڵیان پێی خۆش‌بوو و ئه‌وانه‌ش که‌خۆیان غافڵ و بێ ئاگان له‌ئایه‌ت و نهێنی دروست کراوه‌کانی ئێمه، (سه‌رنجی ناده‌ن و بیری لێناکه‌نه‌وه)...
تەفسیر
ئەو بێباوەڕانەی کە بە ئومێدی گەیشتن نین بە ئێمە و چاوەڕوانی زیندووبوونەوە نین تاوەکو لێی بترسن یان کاری بۆ بکەن، وە ڕازی بوون بە ژیانی دونیایەک کە تێدا دەچێت و نامێنێت، وە ئەو ژیانەیان ھەڵبژاردووە بەسەر ژیانی دواڕۆژدا کە ھەمیشەییە و ھەردەمێنێت، وە دڵیان ئارام و ھێمنە بۆ ژیانی دونیا و پێی دڵخۆش و ئاسوودەن، چونکە وا دەزانن ھەرگیز نامرن، وە ئەوانەی کە پشتیان لە ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی خوا کردووە غافڵ و بێ‌ئاگان.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە