سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:64
لَهُمُ الْبُشْرَىٰ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ ۚ لَا تَبْدِيلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ
هه‌ر بۆ ئه‌وانه مژده‌ی (کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری) له‌ژیانی دنیادا (که مژده‌ی قورئان و فه‌رمووده‌یه) له قیامه‌تیشدا (مژده‌کان هه‌موو ده‌بنه واقع و، هه‌موو مژده قورئانیه‌کان به زیاده‌وه دینه دی)، بێگومان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی خوا هه‌ر دێنه‌دی و هیچ گۆڕانێکیان به‌سه‌ردا نایه‌ت، ئا ئه‌وه‌یه سه‌رفرازی و کامه‌رانی گه‌وره‌و مه‌زن.
تەفسیر
ئەوان لە لایەن پەروەردگاریانەوە موژدەیان دەدرێتێ بە شتانێک دڵخۆشیان دەکات، یان بە بینینی خەوی باش، یان بە وەسف و سەناکردنی خەڵکی بۆیان، وە لە کاتی گیان کێشانیش فریشتەکان موژدەیان دەدەنێ، وە ھەروەھا لەپاش مردن و کۆکردنەوەشیان دوای زیندووبونەوە، بەڵێنەکانی خوای گەورە کە پێیان دراوە گۆڕانکاریان بەسەردا نایەت، ئەو پاداشتەی کە بۆیان ئامادەکراوە بەڕاستی سەرکەوتن و سەرفرازی گەورەیە، چونکە ئەوەی ئەوان داوای دەکەن و پێیان خۆشە بۆیان ئامادە دەکرێت، وە لە ھەموو ترس و ناخۆشیەکیش ڕزگاریان دەبێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە