سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:54
وَلَوْ أَنَّ لِكُلِّ نَفْسٍ ظَلَمَتْ مَا فِي الْأَرْضِ لَافْتَدَتْ بِهِ ۗ وَأَسَرُّوا النَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ ۖ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْقِسْطِ ۚ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ
ئه‌گه‌ر هه‌رچی له‌زه‌ویدا هه‌یه که‌سێک که سته‌می کردووه خاوه‌نی بێت (له قیامه‌تدا) ئاماده‌یه هه‌ر هه‌مووی بکاته قوربانی خۆی و بیبه‌خشێت، ئه‌وانه له ده‌روونه‌وه زۆر په‌شیمانن کاتێک سزا‌و ئازاری چاوه‌ڕوان نه‌کراو ده‌بینن، ئه‌وسا داوه‌ری له نێوانیاندا له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌وانه هیچ جۆره سته‌مێکیان لێناکرێت.
تەفسیر
ھەر بتپەرست و موشریکێک ئەگەر خاوەنی ھەموو موڵکی گرانبەھای سەر زەوی بێت، وە بتوانێت بیدات لەبری ئەوەی سزای سەختی خوای گەورەیان لەسەر ھەڵبگیرێت ئەوا دەیانبەخشی، وە ئەو بتپەرست و موشریکانە لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێک سزای خوای گەورە دەبینن پەشیمانی و خەم و پەژارەیان دەشارنەوە لەباوەڕداران، خوای گەورەش بە عەدل و دادگەری خۆی بڕیار دەدات لە نێوانیاندا، وە ئەوان بە ھیچ جۆریک ستەمیان لێ ناکرێت، بەڵکو تۆڵەی ئەو کارانەیان لێ دەسەنرێت کە لە دونیادا ئەنجامیان داوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە