سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:49
قُلْ لَا أَمْلِكُ لِنَفْسِي ضَرًّا وَلَا نَفْعًا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ۗ لِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ ۚ إِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ فَلَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ
پێیان بڵێ (من ته‌نها پێغه‌مبه‌رم) توانای ئه‌وه‌شم به‌ر ده‌ست نیه که زه‌ره‌رێک یان قازانجێک به خۆم بگه‌یه‌نم مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ویستی خوای له‌سه‌ر بێت، هه‌موو قه‌ومێک کاتی دیاری کراوی خۆی هه‌یه بۆ کۆتایی هاتنی، هه‌ر کاتێک ئه‌و ساته گه‌یشت، ئه‌وا نه‌تاوێک دواده‌که‌ون، نه‌ساتێکیش پێش ده‌که‌ون.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر - تۆیش پێیان بڵێ: من بۆ خۆیشم زەرەر و زیان و سوودم بەدەست نییە، ناتوانم سودێک بەخوم بگەیەنم یان زیانێک لەسەر خۆم لابدەم، ئیتر چۆن دەتوانم سودێک یان زیانێک بەغەیری خۆم بگەیەنم، مەگەر خوای گەورە ویستی لەسەر بێت، ئیتر من چۆن ئاگاداری غەیب و شتە شاراوە و نھێنییەکان ببم، ھەموو ئوممەت و نەتەوەیەک لای خوا ماوەو کاتێکیان بۆ دیاری کراوە لە ناویان ببات و نەیانھێڵێت، ھیچ کەسێک جگە لەخوا ئاگاداری ئەو کات و ساتە نییە، جا کەکاتی دیاریکراوی خۆیان ھات، ئیتر نەدوا دەکەوێت و نەپێشیش دەكەوێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە