سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:47
وَلِكُلِّ أُمَّةٍ رَسُولٌ ۖ فَإِذَا جَاءَ رَسُولُهُمْ قُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْقِسْطِ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ
بۆ هه‌موو قه‌وم و گه‌لێک پێغه‌مبه‌رێک هه‌بووه، جا کاتێک (له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ردا) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان ئاماده ده‌بێت، له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری داوه‌ری ده‌کرێت له نێوانیاندا و هیچ جۆره سته‌مێکیان لێناکرێت.
تەفسیر
ھەموو ئوممەتێک لە ئوممەتانی پێشووتر پێغەمبەری خۆیان ھەبووە، جا کاتێک ئەو پێغەمبەرە ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردووە پێیان دەگەیەنێت و ئاگاداریان دەکاتەوە، بەڵام ئەوان بەدرۆیان خستنەوە و باوەڕیان پێ نەکرد، خوای گەورە بەدادگەری خۆی بڕیار دەدات لە نێوانیاندا، خوای گەورە بەفەزڵ و گەورەیی خۆی ئەوانی ڕزگار کرد لەدەستی ئەو بێباوەڕ و ستەمکارانە، وە ئەوانیشی بەدادگەری خۆی لەناو برد، بێگومان ھیچ ستەمێکیان لێ نەکراوە، چونکە تۆڵەی کاروکردەوەی خۆیان وەرگرتۆتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە