سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:45
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ كَأَنْ لَمْ يَلْبَثُوا إِلَّا سَاعَةً مِنَ النَّهَارِ يَتَعَارَفُونَ بَيْنَهُمْ ۚ قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِلِقَاءِ اللَّهِ وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ
ڕۆژێک دێت خوا هه‌ر هه‌مووانیان کۆده‌کاته‌وه، وا هه‌ست ده‌که‌ن ته‌نها سه‌عاتێک له ڕۆژیان پێچووه (خزمان و ناسیاوان) هه‌مووان یه‌کتر ده‌ناسنه‌وه، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌بوو به ئاماده بوونی به‌رده‌م دادگای خوا، خه‌ساره‌ت مه‌ندی و زه‌ره‌رمه‌ندیه‌کی زۆر ڕویان تێده‌کات، به‌ڕاستی ئه‌وانه هیدایه‌ت وه‌رگر نه‌بوون.
تەفسیر
خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ لێپرسینەوە و موحاسەبەکردنیان کۆیان دەکاتەوە، وەک ئەوە وایە لە دونیا و ژیانی ناو گۆڕ تەنھا ساتێک زیاتر نەمابنەوە، لەنێو خۆشیاندا یەکتر دەناسن، پاشان لەبەر بینینی دیمەنە ناڕەحەتی و ناخۆشیەکانی ئەو ڕۆژە ئەو یەکتر ناسینەیان دەبچڕێنین، بێگومان خەسارۆمەند بوون ئەوانەی باوەڕیان نەکرد بە گەیشتنەوە بەپەروەردگاریان لەڕۆژی قیامەتدا، چونکە ئەوان لە دونیادا باوەڕدار نەبوون تاوەکو پارێزراوبن لەو زەرەر و خەسارۆمەندیەی ڕۆژی دوایی.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە