سورەت 10 · جوزء 11

سورة يونس · 10:107

وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ ۖ وَإِنْ يُرِدْكَ بِخَيْرٍ فَلَا رَادَّ لِفَضْلِهِ ۚ يُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ۚ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ

(ئه‌ی ئینسان) ئه‌گه‌ر خوا تووشی ناخۆشی و زیانێکت بکات، ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت فریات بکه‌وێت و له‌سه‌رتی لابه‌رێت جگه له‌و زاته‌، یاخود ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تووشی خێر و خۆشیه‌کت بکات، ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت به‌ری فه‌زڵ و به‌خششی خوا بگرێت، هه‌ر کام که بیه‌وێت له به‌نده‌کانی به‌هره‌وه‌ر ده‌کات (له نازو نیعمه‌تانی بێ‌شومار) ئه‌و زاته هه‌میشه لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر خوای گەورە دووچاری بەڵا و ناخۆشییەکی کردیت، ھیچ کەسێک ناتوانێت لەسەرت لایبات جگە خۆی نەبێت، وە ئەگەر نیازی خێر وخۆشی و چاکەیەکیشی پێ کردیت کەس ناتوانێت ڕێگری بکات لە فەزڵ و چاکەی ئەو، وە بە فەزڵ و گەورەیی خۆی ھەرکەسێکی بوێت لەبەندەکانی پێی دەبەخشێت و تووشی خێر و خۆشی دەکات، ھیچ کەسێک ناتوانێت زاتی ھەق تەعالا ناچار بکات بەئەنجامدانی ھیچ کارێک، وە تەنھا ھەر خۆیەتی لێبوردە و لێخۆش بووی گوناھ و تاوانەکان بۆ ھەر بەندەیەکی خۆی کە تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە