سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:10
دَعْوَاهُمْ فِيهَا سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَتَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَامٌ ۚ وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یان (له‌به‌هه‌شدا ئه‌مه‌یه: په‌روه‌ردگارا، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش شایسته‌ی تۆیه ئه‌ی خوای میهره‌بان، چاک و چۆنیشیان له‌وێ سه‌لامکردنه، دواهه‌مین گوفتاریشیان دوای هه‌موو نازو نیعمه‌تێک، دوای هه‌موو به‌خششێک ئه‌وه‌یه‌که: پڕ به‌دڵ، له‌ناخی ده‌روونیانه‌وه به‌ڕاستی ده‌ڵێن: الحمد لله رب العالمین.
تەفسیر
لەناو ئەو بەھەشتانەدا نزا و پاڕانەوە و بانگ کردنی ئەمانە ئەوەیە کە تەسبیحاتی خوا دەکەن و بەپاک و پوختە و مونەزەھـ ڕای دەگرن و دەڵێن: خوایە تۆ پاک‌وخاوێنی لە ھەموو کەم و کورتیەک، وە ھیچ ھاوەڵ و شەریکێکیت نییە، وە سڵاوی خوای گەورە بۆ ئەوان، وە سڵاوی فریشتەکان و سڵاوی خۆیشیان لەناو خۆیاندا ئەوەیە کە دەڵێن: سەلام و ئاشتی و ئارامیتان لەسەر بێت، وە کۆتا پاڕانەوەیشیان ئەوەیە دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە ، پەروەردگاری تەواوی دروستکراوەکان لە ھەموو جیھاندا لەسەر ھەموو ئەو ناز و نیعمەتانەی کەپێی بەخشیوین.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە